لە ڤیێتنام لافاو هەڵسا: ١٠ کوژراو و ٤ بێ سەروشوێن
بەهۆی بارانبارینی زۆر لە ناوەڕاستی ڤیێتنام لافاو هەڵسا و زەوی لەرزین رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و گەڕان بەدوای چوار کەسی بێسەروشوێندا بەردەوامە.
بە گوتەی بەرپرسانی خۆجێی، بەهۆی لافاو لە شاری بەندەری دانانگی ڤیێتنام، ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩ کەسیش بریندار بوون.
لەو شارەدا کە تا ئێستا چوار کەس بێسەروشوێنن، زۆرێک لە ماڵ و بەروبووم و هەزاران ئاژەڵ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی لافاوەکەوە.
لە شاری هوێ، کەسێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا، هەروەها کچێکی تەمەن ٥ ساڵان بێسەروشوێن بوو.
زیاتر لە ١٢٠ زەوی لەرزین لە پارێزگای کوانگ نگای رووی داوە و لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین بەشێک لە ڕێگاکان داخران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، ٢ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر لە باشووری لوبنان کارمەندێکی شارەوانی کوژرا.
حوسێن ئیمیر سەرۆکی کاروباری دەرەوەی هودا پار لە ڕاگەیەندراوێک لەبارەی شەڕی ناوخۆیی سوودان باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر ناوی هێزەکانی بیانی کار دەکات و هێرش سەر مەدەنییەکان تاوانی جەنگییە.
سەرەڕای ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەهیۆنییە داگیرکەرەکان بە هێرش و وێرانکردنی بیناکان بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست.